Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 07:40

عێراق لە بەرتیل وەرگرتندا لە پلەی 163ی جیهاندایە

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (TRACE) كە تایبەتە بە چاودێریكردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانییەوە لە بوارەكانی دارایی و بازرگانیدا، عێراق لە پلەی 163ی جیهانیدا لە چاپی ساڵی 2022ی پێوەرەكانی مەترسی بەرتیلدان.
بەپێی داتاكانی ئیندێكسەكە، عێراق بە تێكڕا 68 خاڵی بۆ ئەم بوارانەی خوارەوە بەدەستهێناوە..
 دەرفەتەكان: مەترسییەكانی بەرتیل كە لە ئەنجامی كارلێكی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتەوە دروست دەبێت (74 خاڵ).
 ڕێگری و جێبەجێكردنی یاسا: ڕێوشوێنی ڕێگریكردن لە بەرتیل و ڕادەی جێبەجێكردنیان (75 خاڵ) 
 شەفافیەت: ڕادەی شەفافیەت لەسەر ئاستی حكومەت (73 خاڵ).
چاودێری: توانای كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەرپەرشتیكردن و بەدواداچوون (46 خاڵ).
لەجیهانی عەرەبی، بەگوێرەی ئەو ڕێكخراوە، عێراق لە پلەی دوازدەیەمدایە لەدوای ئوردن، كە پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لەگەڵ كەمترین وڵاتانی عەرەبی كە مەترسی بەرتیلیان لەسەرە و لە پلەی 65ی جیهانیدا، تونس لە پلەی دووەم و 76ی جیهانی، ئیمارات لە پلەی سێیەم و 79ی جیهانی، كوەیتیش پلەی چوارەم و 111یە لەسەر ئاستی جیهانی و عومان لە پلەی پێنجەم و 128ی جیهانیدا، لوبنان لە پلەی شەشەم و 130ی جیهاندایە، مەغریبیش لە پلەی حەوتەم و 140ی جیهاندایە.

هەروەها قەتەر پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و پلەی 149ی جیهانی بەدەستهێنا، سودان پلەی نۆیەمی بەدەستهێنا و لە پلەی 150ی جیهاندا، سعودیە پلەی دەیەمی بەدەستهێنا و لە پلەی 157ی جیهاندا، میسر لە پلەی یازدەهەم و پلەی 161ی جیهانی بەدەستهێنا، عێراقیش لە پلەی دوانزەهەمدا هات و لە پلەی 163ی جیهاندا بوو.
لە كاتێكدا دە پلەی یەكەمی جیهان كە كەمترین مەترسی بەرتیلیان لەسەرە، هەریەك لە وڵاتانی نەرویج، نیوزلەندا، سوید، سویسرا، دانیمارك، بەریتانیا، ئوسترالیا، فینلاند، ژاپۆن و كەنەدا هاوبەش بوون.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.