Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 00:29

لە مۆزەخانە پەروەردەی هەولێر مێزی یادەوەری هونەرمەند (سەلام کۆیی) کرایەوە

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی  ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانى شارى هەولێر و خانەوادە و دۆستانی هونەرمەند، لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر مێزی یادەوەری و دیکۆمێنت و بەشێک لە کەل و پەل و یادەورەییەکانی قوتابی دێرینی ئەربیل ئولا و هونەرمەندى گەورەى شارەکەمان (سەلام کۆیی) کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا ڕایگەیاند "سەلام کۆیی ئەو ناوە بەرزەییە کە لەڕێگەى بەرهەمەکانى و مێژووى کارە هونەرییەکانیەوە خەمەکانى نیشتمان و ئازارەکانى نەتەوەکەى كردۆته‌ پەیامێک و تێکەڵ بە تێکست و دەقە شانۆییه‌كان و نواندن کردووە و گوزارشتکارێکى ڕاستەقینەى میللەکەى بووه‌،  بۆیە هەمیشە بەرهەم و کارو کردەوە و کارە هونەرییەکانى بەزیندووى لەلامان دەمێنێتەوە، ئەوەى ئەمڕۆش بۆ ئەو جوامێرە کراوە وەفایەکى کەمە دەرهەق بە مێژووى پڕ لە سەروەرى هونەرى سەلام کۆیی".
پارێزگارى هەولێر وتیشى: "ئێمەى خەڵکى هەولێر و کوردستان شانازیی بە مێژووى پرسەروەرى هەولێر دەکەین، ئەو مێژووەى بە کەسانانى جوامێرى وه‌ك سەلام کۆیی دروست بووە کە بەشێکن لەمێژووى شارەکەمان و هه‌موومان شانازیان پێ دەکەین".
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.