Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:05

چیرۆکی ئەو کۆرپەیەی بە موعجیزە لە مردن ڕزگاری بوو

کوردستان TV
100%

لە تاوانێکدا کە بەڕازیلی هەژاند، کۆرپەیەک دوای چەند کاتژمێرێک لە لەدایکبوونی، لە مردن ڕزگار کرا، ئەمەش دوای ئەوەی پیاوێک خستوویەتییە ناو جانتاکەی و لە پردێکەوە فڕێی دا ناو ڕووبارێکەوە.

میدیاکانی بەڕازیل لە زاری دوو ماسیگرەوە کە شایەتحاڵی ڕووداوەکە بوون ئاماژەیان بە ڕووداوەکە داوە و شایەتحاڵان دەڵێن، کە بەرەبەیانی 17ـی 11ـی 2022 کەسێک بینراوە جانتاکەی پشتی فڕێ داوەتە ناو ڕووباری کاپیپاریبی لە شاری ساو لۆرێنکۆ دا ماتای ​​بەڕازیل.

ڕاشیانگەیاندووە، دوای ئەوەی جانتاکە کەوتە ناو ڕووبارەکەوە، گوێمان لە گریانی منداڵەکە بوو، توانیمان ڕزگاری بکەین.

یەکێک لە ماسیگرەکان بەناوی پیدرۆ دەڵێت، "هاوڕێکەم جانتاکەی هەڵگرت و دایە دەستم، کاتێک کردمەوە، کۆرپەیەکم بینی دەستم بە گریان کرد".

بە گوتەی خۆیان، دەستبەجێ پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە، پۆلیس کۆرپەکەی گەیاندووەتە نەخۆشخانە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەڕازیل، فڕێدانی منداڵەکە تەنیا چەند کاتژمێرێک لەدوای لەدایکبوونی بووە، ناوکەپەتک منداڵەکەش بە شێوەیەکی ناپیشەیی بڕاوە.

به ڕپرسانی تەندروستی بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە کە دۆخی تەندروستی کچەکە جێگیره و له نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایە.

ئەم تاوانە هۆکارەکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی کە لەباربردنی منداڵ لە بەڕازیل نایاساییە و سزاکانی لەنێوان 1 بۆ 3 ساڵ زیندانیکردنە، لە کاتێکدا یاسایەک بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی وازهێنان لە منداڵ بەخێوکردن دانراوە.

جیهان شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.