Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 09:04

كارمەندانی تویتەر دەست لەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵ پێشكەش دەكەن

کوردستان TV
100%

ئیلۆن مەسك خاوەنی نوێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە رێی پۆستێكی ئەلیكترۆنییەوە داوای ئەوەی لە كارمەندانی تویتەر كرد كە ئامادەبن بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی كاركردن یان دەستلەكار بكێشنەوە، لە دوای ئەم داوایەش ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندانی تویتەر دەستیان لەكاركێشایەوە.
ماڵپەڕی "The Verge" هەواڵی ئەوەی بڵاوكردووەتەوە كە دوای ئەوەی مەسك لە رێگەی "Slack" كە پڕۆگرامێكی ناوخۆیی تایبەت بە پەیوەندییكردنی كارمەندانی كۆمپانیای تویتەرە،  داوای زیادكردنی كاتژمێرەكانی كاركردنی كردووە، ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندان دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.
یەكێك لە كارمەندانی كۆمپانیاكە لەو بارەیەوە بابەتێكی بڵاوكردووە و نووسیووییەتی: "لە دوای 12 ساڵ كار كردن تویتەرم بەجێهێشت.
كارمەندێكی دیكەی كۆمپانیاكەش وەك ئاماژەیەك بۆ دەستلەكاركێشانەوەی لە دوای ئەوەی مەسك بووەتە خاوەنی كۆمپانیاكە، نووسیووییەتی: كاركردنم لەگەڵ تویتەر یەك كۆتاییهات و نامەوێت لەگەڵ تویتەر دوو كار بكەم.
بەكارهێنەرێكی تویتەریش نووسیوویەتی: وا دیارە ئەوانەی كە دەیانەویست تویتەر بكەنە تۆڕێكی باشتر، هەموو دەستلەكار دەكێشنەوە. ئەو كارمەندانەی ماونەتەوە هەرچەند زیاتر كار بكەن، زۆر سەختە بتوانن تویتەر رزگار بكەن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.