Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:05

بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای شاری سەحنەی ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 18ـی 11ـی 2022 بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشانی کوردستانی ئێران کوژرا.

جەهانبەخش زەنگەنە تەبار، پارێزگاری شاری سەحنە بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند، لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک ژمارەیەک کەس لە شاری سەحنە بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای شار، لەم هێرشەدا عەقید نادر بایرامی کوژرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە خۆپێشاندان لە ئێران به‌گشتی و شاره‌ كوردییه‌كان به‌تایبه‌تی، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ رفراوانتر دەبێت، لە 63ـەمین ڕۆژیدا لە مەهاباد تاوەکو تەورێز و زاهیدان و خووزستان، خەڵک خۆپێشاندان دەکەن و ڕۆژانە ژمارەیەک خۆپێشاندەر لەلایەن حکوومەتەوە شەهید و بریندار دەکرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.