Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 04:43

كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان كار و پڕۆژه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

چه‌ندان كۆمپانیای ژاپۆنی له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدان زۆرترین كار و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بهێننه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشەم كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی ئاژانسەکانی جایكا و جێترۆ و چەند کۆمپانیایەکی تری ژاپۆنی کرد، به‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆیان لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی كاركردن و هێنانی بەرهەم و پرۆژەی تایبەت بۆ هەرێمی كوردستان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان باسیان لە كار و پرۆژە و بەرهەمەكانیان كرد كەوا لە زۆر بواری جیاجیا توانیویانە كارەکانیان بهێننە كوردستان و لە هەوڵی بەردەوامیشدان بتوانن زۆرترین وەبەرهێنان و پێداویستی و بەرهەمی كۆمپانیاكانیان بهێننە ناوخۆی عێراق و كوردستان، هه‌روه‌ها باسیان لە گرفتی بەردەم كارەكانیشیان كرد و پێشنیاری هەناردەكردنی بەرهەمی خۆماڵی كوردستانیشیان كرد لە رێگەی كۆمپانیاكانیانەوە.

لای خۆشییەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بە كارئاسانیكردنی تەواوی حكوومەتی هەرێمی کوردستان كرد بۆ كۆمپانیا ژاپۆنییەكان و گوتی: كەشی گونجاوی كاركردن دەرفەتێكی باشی بۆ كۆمپانیا بیانییەكان بە گشتی و كۆمپانیا ژاپۆنییەكان بە تایبەتی ڕەخساندووە تا كار و بەرهەمەكانیان لە هەرێمی كوردستان پێش بخەن.

وه‌زیر هه‌روه‌ها دڵنیایی هاوكاری و كارئاسانیشی دایە نوێنه‌ری كۆمپانیاكان بۆ هەر جۆرە پڕۆژەیەك كە خزمەت بە پێشكەوتنی ناوچەكە بكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.