Erbil 14°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 09:25

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئۆكلاهۆما سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نیویۆرك نیكسی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی ئۆكلاهۆما سیتی سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌دوچل وپێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوسیی و پێنج خاڵ له‌ تیپی نیویۆرك نیكسی میوانداری برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌ هۆڵی مادیسۆن سكوێر گاردن له‌ شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی ئۆكلاهۆما ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكرد به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ردوو ماوه‌ی دووه‌م و سێیه‌م، تا له‌ كۆتاییدا به‌ جیاوازی ده‌ خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئۆكلاهۆما سیتی دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و شه‌شه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه‌، یاریزان شای گیل گیۆس ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی ئۆكلاهۆما بینی و سیی و حه‌وت خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، هه‌ردوو هاوكاره‌كه‌شی جۆش جیدی و لاو دۆرت هه‌ریه‌كه‌و بیستوچوار خاڵی دیكه‌یان بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا.
 له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان كام ڕیدیش بیست و شه‌ش خاڵی بۆ نیویۆرك نیكس تۆماركردو تیپه‌كه‌شی حه‌وته‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.