له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رز به سه‌دوشازده خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوسێ خاڵ له تیپی برۆكلین نێتسی میوانی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، لێكه‌رز به په‌نجاوپێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به چلوشه‌ش خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌ی بوو، له نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی تیپی میواندار درێژه‌ی هه‌بوو تا له كۆتاییدا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به جیاوازی سێزده خاڵ به سوودی خۆی ته‌واوكرد كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه بوو له دوای پێنج دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك و سێیه‌م بردنه‌وه‌شی بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان ئه‌نتۆنی داڤیس ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی لێكه‌رز بینی و سیی و حه‌وت خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، ڕاسێل وێستبرۆكی هاوكاره‌كه‌شی چوارده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه یاریزان كیڤن دۆرانت سیی و یه‌ك خاڵی بۆ برۆكلین تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی هه‌شته‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند.
له‌باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر برۆكلین نێتس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.