Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:34

پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی كچانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

 

كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان، له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌.
رۆژی 17 ى 11 ى 2022، له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌رێوه‌ده‌چێت. 
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 10، 12، 14، 16 ساڵ،  هه‌روه‌ها بۆ ئاستی پێشكه‌وتووانیش له‌شاری دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت. 
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ تا رۆژی 19 ى 11 ى 2022، به‌رده‌وام ده‌بێت. 
به‌رێوه‌چوونیی كاروچالاكی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان، به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.


راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
15 ى 11ى 2022

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.