Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 04:31

ئه‌مڕۆ شانۆگه‌ری " خاڵه‌ تۆما" نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-11-2022 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سریانی، به‌ شانۆگه‌ری "خاڵه‌ تۆما" به‌شداری له‌خوولی حه‌فته‌مینی فێستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی  هه‌ولێر بۆ شانۆ ده‌كات.
شانۆگه‌ری "خاڵه‌ تۆما" ،له‌ ئاماده‌كردنی ڕه‌خنه‌گری شانۆ "سه‌باح هرمز" ده‌رهێنانی "بیار شێر" نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م نمایشه‌ له‌ یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لاوانی عه‌نكاوه‌،نمایش ده‌كرێت و به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سریانییه‌.
شانۆگه‌ری "خاڵه‌ تۆما"  له‌ نواندنی هه‌ره‌یه‌ك له‌ ( عیماد كرخی،دیلان خلیل خۆرانی ،هه‌دیر كۆندا،مارسیلیل بدر، ئه‌ڤین باهر هرمز)، به‌رێوه‌به‌ری شانۆ "سیڤان صبری خۆرانی" 
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.