ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه15 -11-2022 چالاكییه‌كانی چواره‌م رۆژی فێستێڤاڵه‌كه به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
كاتژمێر 10ی به‌یانی له هۆڵی چوارچرا، به‌رێوه چوونی كۆڕی ره‌خنه‌یی بۆ شانۆگه‌ری "ڕوبه"،ده‌رهێنانی حه‌مادی ئهلوههابی له‌لایه‌ن د.سینان عه‌زاوی.
كۆڕی ره‌خنه‌یی بۆ شانۆگه‌ری "مانسته‌ر" له لایه‌ن د. سافیره ناجی.
كۆڕی ره‌خنه‌یی بۆ شانۆگه‌ری "شه‌وێكی باراناوی " له لایه‌ن كازم نه‌سار.
له كاتژمێر 4ی ئێواره شانۆگه‌ری "رێگا"، له نووسین وده‌رهێنانی لیدیا كۆپینا ،هۆڵی میدیا نمایش ده‌كرێت كه به‌رهه‌می وڵاتی روسیایه.
كاتژمێر 6ـی ئێواره شانۆگه‌ری "تروسكاییه‌ك له ته‌م" له نووسینی د. ژیلوان تاهیر و ده‌رهێنانی یوس یوسفی له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان نمایش ده‌كرێت ، به‌رهه‌می كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر.
كاتژمێر 8ـی ئێواره ، شانۆگه‌ری "خاله تۆما" له ئاماده‌كردنی ڕه‌خنه‌گری شانۆ "سه‌باح هرمز" ده‌رهێنانی "بیار شێر" ، له یانه‌ی رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌نكاوه نمایش ده‌كرێت به‌رهه‌می .
شایانی باسه رۆژی شه‌ممه 12-11-2022 حه‌فـــته‌مین فێستــیڤاڵی نێــوده‌وڵه‌تــیی هه‌ولــێر بۆ شـــانۆ له هۆڵی پێشه‌وا كاتژمێر 6ی ئێواره ده‌ستی پێكرد ، بۆماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران
چالاكییه‌كانی چواره‌م رۆژی حه‌فته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.