Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:58

ئه‌مڕۆ یادی 238 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

پیران ئه‌میر
100%


شاری سلێمانی له‌ ساڵی 1784 له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه‌ ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه‌. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به‌ناوی باوكی‌یه‌وه(سلێمان)پاشا‌ ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌‌وه‌ی ده‌بێته‌ پایته‌ختی میرنشینی بابان له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته‌ مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه.

به‌شه‌ دیالێكتی سۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ ده‌ستێنێ و ده‌بێته‌ زمانی خوێندن و نووسین به‌ جورێك كه‌ به‌شه‌دیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی 1851 وه‌ له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ. له‌ ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه‌. ‌شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیرو تێكۆشه‌رانبووه‌، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینش بووه‌ له‌مێژووی كوردستاندا .

پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك پێك هاتووه‌ گرنگترینیان شارۆچكه‌ی‌ پێنجوینه‌ كه‌وه‌ك ده‌رزوازه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌واه‌یه‌ له‌ سه‌ر سنوری‌ ئێران عێراق پاش ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ به پله‌ی‌ دووه‌م دێت كه‌ ده‌روازه‌ی‌ دووه‌می‌ شاره‌ رووه ناوچه‌كانی‌ خوارووی‌ عێراق .

سلێمانی‌ به‌ هاوینه‌ هه‌واره‌كانی‌‌ وه‌كو هاوینه‌ هه‌واری‌ ئه‌حمه‌د ئاواو سه‌ر چنارو دوكانو سه‌رته‌كی‌ به‌مۆو كونه‌ماسی‌ و ئه‌زمڕو قه‌ره‌داغ و به‌ناوبانگه چه‌ندین هاوینه‌ هه‌واری‌ دڵ رفێی‌ دیكه‌ش .

پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوو به‌نداوی‌ گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌ وه‌ك به‌نداوی‌ دوكان و ده‌ربه‌ندی‌ خان كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌شتیاری‌ ناوزه‌ند ده‌كرێن و به‌هاران خه‌ڵكێكی‌ زۆر روویان تێده‌كات ناوشاری‌ سلێمانی‌ له‌ ناو شاری‌ سلێمانیدا چه‌ند مه‌زار گایه‌كی‌ به‌ناوبانگی‌ تێدایه‌و وه‌ك مه‌زارگه ی‌ كاك ئه حمه‌دی‌ شێخ و شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید كه‌ له‌ ناو مزگه‌وتی‌ گه‌وره ی‌ شاری‌ سلێمانیدان، شاری‌ سلێمانی‌ به‌ پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ كوردستان داده‌نرێت له‌ ئێستادا به‌هۆی‌ ئه‌و رۆشنبیرییه‌ فراوان و دێرینه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ ، به‌شاری‌ هه‌ڵمه‌ت و‌ قوربانیش ناوی‌ ده‌ركردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و قوربانییه‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره‌ له‌ سه‌رده‌می‌ رژێمدا شێشكه‌شیان كردوه‌ .

سلێمانی‌ گه‌وره‌ترین زانكۆی‌ تێدایه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ به‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ناسراوه‌، گه‌لێك شوێنه‌واری‌ دێرین و مێژویش هه‌ن له‌م پارێزگایه‌دا ، وه‌كو گردی‌ یاسن ته‌په‌و ئه‌شكه‌وتی‌ قس قاپان و ئه‌شكه‌وتی‌ هه‌زار مێردو شانه‌ده‌ری.

شاری‌ سلێمانی‌ له‌پاش راپه‌رینه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ئاداری‌ ساڵی‌ 1991 یه‌كه‌وه‌ فراوان بوون و پێشكه‌وتنێكی‌ له‌ به‌ر چاوی‌ به‌خۆوه‌ دیوه‌و به‌ ئارامترین پارێزگاش ده‌ژمێردرێت له‌ عێراقدا، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ خه‌لكێی‌ زۆر روویان تێكردووه‌و بووه‌ به‌ په‌ناگای‌ ئه‌و هاولاتیانه‌ی‌ كه‌ له‌ خواروی‌ عێراق و ناوچه‌كانی‌ ناوه‌راسته‌وه‌ رووده‌كه‌نه‌ ئه‌و شاره،‌ ئاستی‌ ئابووری‌ دانیشتوانه‌كه‌شی‌ به شێوه كی‌ كشتی‌ مام ناوه نده شاری‌ سلێمانی‌ رۆژ به ‌رۆژ گه‌شه ‌ده‌كات و له‌ بناری‌ جیای‌ گۆیژه‌دا قه‌شه‌نگ ترو جوانتر ده بێت..
به‌بۆنه‌ی یادی 238 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆچه‌ندین چالاكی جۆرارجۆر به‌ڕێوده‌چن، كه‌ خۆی له‌چالاكی هونه‌ری و كلتوری كه‌له‌پوری ڕۆشنبیری و وه‌رزشی ده‌بینێته‌وه‌.
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.