Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 09:09

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر میلواكی باكس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز به‌ سه‌دویازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دوسێ خاڵ له‌ تیپی میلواكی باكسی میوانی برده‌وه‌.
 یاریزانانی سان ئه‌نتۆنیۆ ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكرد، تا له‌ كۆتاییدا، به‌ جیاوازی هه‌ژده‌ خاڵ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان برده‌وه‌، به‌م ئه‌نجامه‌ش سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ دوای پێنج دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك و شه‌شه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا، یاریزان كێلدۆن جۆنسۆن ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز بینی و بیستونۆ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، دێڤین ڤاسێلی هاوكاره‌كه‌شی بیست ودوو خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان جێڤۆن كارتێر بیست و یه‌ك خاڵی بۆ میلواكی باكس تۆماركردو تیپه‌كه‌شی دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند .

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.