نیاز وایه به بهشداری چهندین وڵات، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر لهڕۆژی 12ی ئەم مانگە له هۆڵی پێشهوا دەست پێ بکات، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
له كۆنگریهكی رۆژنهمهوانی هیوا سوعاد، سەرۆکی حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆ لە هەولێر ڕایگەیاند''لەم فێستیڤاڵەدا 14 شانۆگەری بەشداری دەکەن و یەکێک لە سورپرایزەکانی ئەم فێستیڤاڵە ئەوەیە کە ئۆکراینا و ڕووسیا تێیدا بەشداری دەکەن کە ئەو دوو وڵاتە دنیایان بە شەڕی خۆیانەوە سەرقاڵ کردووە، بەڵام لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە هونەری شانۆ یەکتر دەگرنەوە.''
بهشدارانی فێستێڤاڵ، لە وڵاتانی جیاجیاوە هاتوون، وەکوو ڕووسیا، ئوکراینا، میسر، سووریا، تونس، سوڵتاننشینی عومان، ئێران و لە تورکیاش شانۆکارانی شاری ئامەدی باکووری کوردستان دێن و بە شانۆگەرییەک بەشدار دەبن، هەروەها عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشدارن.
ههر لە فیستیڤاڵەکەدا چهندین چالاكی وهكو كۆڕۆ و واژۆی كتێب ساز دهكرێت ،له ههمان كاتدا ڕێز لە مامۆستای هونهرمهند "سەباح عەبدولڕەحمان" کەسایەتیی دیاری هونەری شاری هەولێر دەگیرێت کە ساڵانێکی زۆر خزمەتی هونەری کردووە.
شایانی باسه بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ماوهی دوو ساڵ بوو ئەو فێستیڤاڵە شانۆییه ساز نهكراوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.