Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:36

لە رووداوێكی هاتوچۆدا حەوت كەسی نێو پاسێك سووتان و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا

لەئێستاشدا هەوڵی ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكان دەدرێت
کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی پێكدادانی دوو بارهەڵگر و پاسێكی نەفەرهەڵگردا، حەوت كەس گیانیان لەدەست دا، لەئێستاشدا هەوڵی ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكان دەدرێت.
تەرمەكان برانە نەخۆشخانەی فێركاریی ئاگری و سامپڵی DNAیان نێردرا بۆ پزیشكی داد لە ترابزۆن.
دواتر بەگوێرەی ئەنجامەكانی پزیشكی داد، هەریەكە لە تەرمەكان رادەستی خێزانەكانیان دەكرێنەوە.
لەئێستاشدا خێزانی قوربانییەكان لەبەردەم نەخۆشخانە لە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی تەرمەكانن .
هەروەها تیمی دەروونی-كۆمەڵایەتیی سەربە مانگی سووری توركی، هاوكاری خێزانە پرسەدارەكان دەكات كە لەبەردەم نەخۆشخانەدا لە چاوەڕوانیدان.
شارەوانی ئاگری-یش، شوێنی مانەوەی بۆ خێزانەكان دابین كرد و بۆ پاراستنیان لە سەرما لەناو باخچەی نەخۆشخانەكەدا، چادر بۆ ئەو خێزانانە هەڵدرا.
دوێنێ پاسێكی نەفەرهەڵگر كە لە شاری وان-ەوە بەرەو شاری ئاگری بەڕێكەوتبوو لە شارۆچكەی تورتاك سەربە پارێزگای ئاگری، خۆی كێشا بە دوو بارهەڵگردا، دوای رووداوەكەش پاسەكە گڕی گرت و بە هەوڵی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە تواندرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
لە رووداوەكەدا، حەوت سەرنشینی پاسەكە گیانیان لەدەست دا و 18 سەرنشینی دیكەش برینداربوون كە برینی دوویان سەختە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.