Erbil 5°C پێنجشەممە 08 کانونی یەکەم 04:54

كتێبی (پاره‌) ی نووسه‌ر (یوڤاڵ نووح هه‌راری) بڵاوكرایه‌وه‌ 

کوردستان TV
100%

كتێبی (پاره‌) ی نووسه‌ر (یوڤاڵ نووح هه‌راری)،  له‌وه‌رگێرانی"  عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵا" بڵاوكرایه‌وه‌. 
"ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ باس له‌ ڕۆڵی پاره‌ له‌ ژیانی مرۆڤ و ڕه‌نگڕشتنی مێژووی سیاسیی جیهان ده‌كات. باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ داهاتوودا، ئامێر و ئالگۆریتمه‌كان وا ده‌كه‌ن مرۆڤ ئیش له‌ده‌ست بدات. واته‌ ئامێر و ئالگۆریتمه‌كان شوێنی مرۆڤ ده‌گرنه‌وه‌."
پاره‌ به‌درێژایی مێژوو له‌ درووستكردن و ڕووخاندنی ده‌وڵه‌ت، داگیركارییه‌كان، شێوازی سیاسه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كاندا، ڕۆڵێكی كاربڕ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌!
وه‌ڵامی سه‌رسوڕهێنی ئه‌م پرسیارانه‌ و ده‌یانی دیكه‌ش، له‌م كتێبه‌ ناوازه‌یه‌ی (یووڤاڵ نووح حه‌راری)دا وه‌رده‌گرینه‌وه‌.
 (ده‌زگای ڕۆشه‌نبیریی جه‌مال عیرفان) ئه‌ركی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆ.
 شایانی باسه‌ ،ئه‌مه‌ سێیه‌مین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوی عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵایه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.