سکرتێری ۆحزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی و هەڵبژاردنەوەی وەک جێگری سەرۆک.
محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری ۆحزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڵبژاردنتان بە جێگری سەرۆک، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم.
ڕاشیگەیاند: ھەڵبژاردنەوەتان، ھەنگاوێکی گرنگی ئەو سەردەمەیە بۆ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی کوردستان، عێراق و ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پاراستنی قەوارەی ھەرێم، یەکخستنی ھێزە سیاسیە کوردستانییەکان، چەسپاندنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکان و بەھێزکردنی پەیوەندییە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەرکی لەپێشینەی ھەموو لایەکە، لەو چوارچێوەیەدا بە ئومێدەوە دەڕوانینە بەرنامە و سیاسەتەکانتان.
سکرتێری ۆحزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئاراستەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.