له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه.
كاتژمێر 3 ی ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌ك شەممە 6 ی 11 ی 2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی شه‌شه‌مدا، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان میوانداری یانه‌ی زاخۆ ده‌كات.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه به‌شداربووه‌كانیش بریتین له:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.
بەرێوەچوونی کار‌و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ لە گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌ربه‌ندیخان میوانداری زاخۆ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.