Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:22

هۆشدارییەك لە پزیشكانەوە بۆ خۆشەویستانی قاوە .. ئاگاداری ئەم خووەی بەیانیانتان بن

کوردستان TV
100%

بەپێی پسپۆڕێكی خۆراك، كاتێك خۆشەویستانی قاوە لە خەو لە خەو هەڵدەستن، بەیانیان بە خێرایی پەلە دەكەن بۆ كوپەكانیان بە مەبەستی خواردنی ژەمێك لە كافاین، ئەمەش بە "باشتركردنی مەزاج" دەزانن، بەڵام ئەم خووە زیانبەخشە بۆ جەستە.
بەگوێرەی پلاتفۆرمی "بەین وێڵ" كە تایبەتە بە كاروباری تەندروستی، خواردنەوەی قاوە ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەڵسان زیان بە گەدە و هۆرمۆنەكان دەگەیەنێت، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تووشی فشاری دەروونی بێت.
لەوبارەیەوە ئۆلیڤیا هادلاند ، پسپۆڕی خۆراك،  ڕوونی دەكاتەوە كە خواردنەوەی قاوە ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان زیان بە كۆئەندامی هەرسكردنی مرۆڤ دەگەیەنێت، تەنانەت ئەگەر ئەم ڕەفتارە زۆر باو بێت.
ئەو پسپۆرەی خۆراك پێشنیاری خواردنی خۆراكێكی تەندروست دەكات پێش خواردنەوەی قاوە، وەك هێلكە یان تەنانەت میوەی دەوڵەمەند بە پێكهاتەی خۆراكی وەك توو و سێو.
زیانەكانی خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا، پێش نانی بەیانی، تەنها بە هەندێك گرژی سنوردار نییە، بەڵكو ڕەنگە درێژببێتەوە بۆ دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕوخسار، ئەمەش بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆنەكانەوە.
پزیشكی پسپۆڕ ڕوونیدەكاتەوە، پێویستە كەسێك پێش خواردنەوەی قاوەكەی نانی بەیانی دەوڵەمەند بخوات، بەڵام باشترە ئەگەر هەر شتێك بخوات، گرنگ نییە چەندە بچوك بێت، پێش ئەوەی كوپەكەی بەیانیەكەی بخوات.
هەر لەو پێوەندییەدا پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن گرنگی بە شێوازی خواردنەوەی قاوە بدەیت، چونكە زیادكردنی بڕێكی زۆر شەكر بۆی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین و ئەمەش ئەگەری زیادبوونی كێش زیاد دەكات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.