گیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو وازهێنانی یه‌كجاری له یاریكردنی تۆپی پێ له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا ڕاگه‌یاند، جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوایین یاریشی له رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پیكێ له كورته ڤیدیۆیه‌كدا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وازهێنانی یه‌كجاری له یاریكردن ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتوو دوایین یاریی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لمیریا له خولی ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌دات.
له كورته ڤیدیۆیه‌كه‌دا منداڵێك به درێسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت "تۆپی پێ هه‌موو شتێكی پێشكه‌ش كردم، به‌رشه‌لۆنه هه‌موو شتێكی پێدام، ئێوه‌ش كه‌ته‌لۆنییه‌كان هه‌موو شتێكتان پێدام، ئێستاش ئاواته‌كانی ئه‌م منداڵه هاتۆته دی، ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه پێتان بڵێم كه كۆتایی به‌و گه‌شته بهێنم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "وه‌ك هه‌میشه گوتوومه جگه له به‌رشه‌لۆنه هیچ یانه‌یه‌كی تر نییه.. زوو بێت یان دره‌نگ دهگهڕێمهو".
پیكێ هه‌ر له منداڵییه‌وه و له ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه، به‌ڵام له ساڵی 2004 یانه‌كه‌ی جێهێشت و چووه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش خولی ئینگلیزی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای له ساڵی 2008 به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا دووباره گه‌ڕایه‌وه ریزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
پیكێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 8 ناسناوی خولی ئیسپانیا و 3 ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و 7 جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناوه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش له ساڵی 2009 تا 2018 یاریزان بووه و له ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جامی جیهانی به‌ده‌ستهێنا، له ساڵی 2012ش بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌وروپا، له دوای یارییه‌كانی جامی مۆندیالی ڕووسیاش وازی له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هێنا.
له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، پیكێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شاكیرا گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی پێكهێنابوو و خاوه‌نی 2 منداڵ بوون، به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.