Erbil 12°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 01:51

عه‌ماڕ حه‌كیم په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و كادیر و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14ی پارته‌كه‌یان له‌ شاری دهۆك.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار له‌ شاری دهۆك، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌دا سه‌رۆك بارزانی به‌ سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌ماڕ حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌ تویتێكدا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

حه‌كیم له‌ تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تی و كادیران و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی 14ی پارته‌كه‌یان.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی متمانه‌ و دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش ده‌كه‌م كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.