Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 07:34

لە ڤیدیۆیەكی نوێدا .. قەسابەكەی سووریا شەش ئافرەت دەكوژێت و ئاگر لە تەرمەكانیان بەردەدات

کوردستان TV
100%

سەرەڕای ئەوەی چەند مانگێك تێپەڕیوە بەسەر ئاشكراكردنی كۆمەڵكوژییەكی ترسناك كە لە ساڵی 2013 بەرامبەر بە دەیان دەستگیركراو لە گەڕەكی تەزاموون لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامدرا ، هێشتا ئەمجەد یوسف ، ئەفسەری هەواڵگری لە سوپای ڕژێمی سوریا كە بە قەسابەكە ناسراوە ئازادە، تەنانەت لە ڤیدیۆیەكی نوێش دەركەوتووە، كە ئافرەتان دەكوژێت و فڕێیان دەداتە ناو چاڵێكەوە پێش ئەوەی ئاگر لە تەرمەكان بەربدات.
سەرچاوە ئاگادارەكان پشتڕاستیان كردەوە كە ئەمجەد یوسف ، ئەفسەری هەواڵگری لە سوپای ڕژێمی سوریا كە یەكێك لە خوێناویترین كۆمەڵكوژییەكانی ئەنجامدا، لە بنكەیەكی سەربازی لە دەرەوەی دیمەشق كاردەكات و سەرەڕای ئەوەش 12 كوشتنی بەكۆمەڵی دیكەی ئەنجامداوە.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەسەر زاری هاوكارێكی پێشووی ئاماژەی بەوەداوە كە یوسف لە كاتی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوڕێیەكی هاوبەشدا دانی بە كوشتنەكاندا ناوە، كاتێك وشە بە وشە گوتوویەتی : بەڵێ ئەوەم كرد، ئەوە بوو كە لەو كاتەدا دەبوو بیكەم.
هەروەها ئاشكرای كردووە كە بە بەردەوامی ئافرەتانی لە شەقامەكانی گەڕەكی دیمەشق دەڕفاند، كە بەشێكی زۆریان جارێكی دیكە نەبینرانەوە.
هەروەها هاوكارەكەی رایگەیاندووە كە بەیانییەك بینیویەتی ئەمجەد یوسف ئافرەتانی لە نۆرەی وەرگرتنی نان دا بردووە، بەبێ ئەوەی هیچ گوناهێكیان هەبێت ، دواتریش دەستدرێژییان كردوونەتە سەر و یانیش كوژراون.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی نوێی ترسناكدا دەركەوتووە كە "قەساب"ەكە تەقە لە شەش ئافرەت دەكات و هەروەها لە دیمەنەكاندا دەركەوتووە كە چۆن ئاگریان لە چاڵەكە بەرداوە پێش ئەوەی بولدۆزەرێك بێت و خۆڵەمێش و پاشماوە بەسەریدا بڵاوبكاتەوە، وادیارە لە هەوڵێكدا بووە بۆ لابردنی بەڵگەكانی ئەم تاوانە جەنگییە، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەكە پشتڕاستیكردووەتەوە، كە ئامادە نەبووە ڤیدیۆ كلیپەكە بڵاوبكاتەوە .
لەم چوارچێوەیەدا هاوكارەكەی پێشووی یوسف دەڵێت: دەیان كۆمەڵكوژی دیكە لە گەڕەكی تەزاموون ئەنجامدراون و دانیشتوانی ناوچەكە بە باشی ئاگاداری شوێنەكان بوون.
جێگای سەرنجە كە وردەكارییەكانی ئەو كۆمەڵكوژییە و ناسنامەی ئەنجامدەرەكەی دوای لێكۆڵینەوەكانی توێژەری سووری ئەنسار شهود و پرۆفیسۆر ئوگوڕ ئومیت ئەنگۆر، لە پەیمانگای توێژینەوەی هۆلۆكۆست و جینۆساید لە زانكۆی ئەمستردام ئاشكرا بووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.