چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایانكرد كه باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته به‌نیازه تیپی باسكه‌ی فینیكس سانزی ئه‌مه‌ریكی بكڕێت.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی بیل سیمۆنز ڕایگه‌یاند كه ئۆباما له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشكه‌كانی تیپی فینیكس سانز به بڕی چوار ملیار دۆلار بكڕن و ببنه خاوه‌نی ئه‌و تیپه، سیمۆنز ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ده‌یانه‌وێت به‌م هه‌نگاوه ئۆبامای ته‌مه‌ن شه‌ست ویه‌ك ساڵ بكه‌نه سیمایه‌كی گرنگ و دیاری تیپه‌كه‌و ناوبانگی زێتری پێ ببه‌خشن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ڕۆبێرت سارفێر سه‌رۆكی ئێستای تیپی فینیكس سانز به تۆمه‌تی ڕه‌فتاری نابه‌جێ و ڕگه‌زپه‌رستی، له كاره‌كه‌ی ڕاگیراوه‌و به بڕی ده ملیۆن دۆلار سزادراوه، تا ئێستاش ناوی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ئاشكرانه‌كراوه كه به‌نیازن له‌گه‌ڵ ئۆباما تیپی فینیكس سانز بكڕن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش بهجێگهیشت ئه‌وا ده‌بێته گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی كڕینی تیپێكی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مێژوودا.
پێشتریش جۆرج ده‌بڵیو بۆش سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا پشكه‌كانی تیپی به‌یسبۆڵی تێكساس ڕێنجه‌رزی كڕیبووهوهو له ساڵانی هه‌زارونۆسه‌د و هه‌شتاو نۆ تا هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌دوهه‌شت خاوه‌نی تیپه‌كه بوو.
باراك ئۆباما به‌نیازه تیپی باسكه‌ی فینیكس سانزی ئه‌مه‌ریكی بكڕێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.