Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:50

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا 13 مین ڤیستڤاڵی فیلمی كوردی كرایەوە

کوردستان TV
100%

 بە ئامادەبوون و بەشداری ژمارەیەك لە ئەكتەرو دەرهێنەرو سینەماكارانی كوردو میوانان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ژمارەیەك هونەرمەندو كەسایەتی و روناكبیرو كوردانی دەرەوە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا 13 مین ڤیستڤالی فلمی كوردی كرایەوە. 
لەو بارەیەوە رەوەند جەواد، ئەندامی كومیتەی ئامادەكار بە كوردستان تیڤی راگەیاند: لەم ڤیستڤاڵەدا چەندین فیلمی درێژو دوكیومێنتاری و بەڵگە فیلم نمایشدەكرێن، فیلمەكان لە سەر ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و كولتوری گەلی كورد دروست كراون.
هەروەها گوتی: ڤیستڤالەكە تا 31 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت .
هەروەها  (بلنت بوت) ئەندامی ژووری ڤیستڤاڵ راگەیاند: دوای ڤیستڤاڵ خەڵات پێشكەش دەكرێن .  گوتیشی: لە یەكەم رۆژی ڤیستڤال فیلمی "جیران"ی دەرهێنەر مانو خەلیل نمایش كرا لە گەڵ پێشكێشكردنی چەندین گۆرانی كوردی و  لە ڤیستڤاڵەكەدا زیاتر لە 28  فیلم لە سینەماكانی هامبۆرگ نیشاندەدرێن .

خالد عەلی - كوردستان تیڤی
 

کولتوور و هونه‌ر سینه‌ما هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.