Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:23

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن چەند رێنماییەكی سەبارەت بە خۆرگیرانەكەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن چەند رێنماییەكی سەبارەت بە خۆرگیرانەكەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دیاردەی خۆرگیرانەكەی ئەمڕۆ رایدەگەێنێت، بینینی ڕاستەوخۆی خۆرگیرانی تەواو یان بەشێكی دەبێتە هۆی تێكچوونی هەمیشەیی چاوەكان. زانایان پێشنیاری بینینی خۆرگیران دەكەن بە بەكارهێنانی ڕێگەی ناڕاستەوخۆ.
هاووڵاتی بەرێز ..
هیچ جۆرە سەیركردنی ڕاستەوخۆی خۆرگیران نەكەیت ،بە تایبەت رێگە نەدەن منداڵەكانتان بە راستەوخۆیی سەیری بكەن خۆرگیران ، ئەو شتانەشی كە دەبێت هەمیشە لەبیرمان بێت ئەمەیە ..
 *بینینی خۆرگیران دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینینی هەمیشەیی.
 *زیانەكان بە خێرایی ڕوودەدات بەبێ هەست كردن بە هیچ ئازارێك.
 *لەدەستدانی بینین تا دوای خۆرگیران ڕوونادات.
 *هیچ چارەسەرێك نییە و منداڵان بە تایبەتی مەترسییان لەسەرە.
 *زانایان و شارەزایان ئامۆژگاری دەكەن كە هیچ جۆرە سەیركردنی ڕاستەوخۆی خۆرگیران نەكرێت.
بینینی ڕاستەوخۆی خۆرگیرانی تەواو یان بەشێكی دەبێتە هۆی تێكچوونی هەمیشەیی چاوەكان. زانایان پێشنیاری بینینی خۆرگیران دەكەن بە بەكارهێنانی ڕێگەی ناڕاستەوخۆ.
خۆرگیران كاتێك ڕوودەدات كە مانگ لە نێوان خۆر و زەویدا تێدەپەڕێت و مانگ بە تەواوی یان بەشێكی خۆر تەمومژاوی دەكات. تەنانەت لە كاتی خۆرگیرانیشدا ڕاستەوخۆ سەیری خۆر بكەیت مەترسییەكی زۆری لەسەرە. هەرگیز نابێت هەوڵ بدەیت بە چاوی ڕووت چاودێری خۆرگیرانێكی تەواو، بەشەكی یان بازنەیی بكەیت.
سەلامەتترین تەكنیك بۆ بینینی خۆرگیران بینینی ناڕاستەوخۆیە. بۆ نموونە دەتوانیت بە ئاسانی وێنەیەكی خۆرگیران لە تیڤی یان ئۆنلاین سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی كەناڵەكان بكەیت.  
چاوی منداڵان بە تایبەتی لەڕادەبەدەر ناسكە و ڕووناكی زیاتر دەگوازنەوە بۆ تۆڕی چاو. ئەمەش وا دەكات چاوی منداڵان زیاتر تووشی زیان ببن بەهۆی ڕووناكی توندەوە.
بەكارهێنانی چاویلكەیەك كە بە چاویلكەی خۆرگیران دەخرێتە بازاڕەوە، زیاتر بووەتە جێی بایەخ.  بەكارهێنانی سەلامەتی ئەم چاویلكانە پشت بە توانای فلتەركردنی عەدەسەكان و دیزاینی چوارچێوەكان دەبەستێت. تەنانەت لەو شوێنانەی كە عەدەسەكان بڕوانامەیان پێدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە كارپێكراوەكاندا بگونجێت، بەكارهێنانی نادروستی ئەم چاویلكانە هێشتا ڕەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی جددی چاوەكان و پێشنیار دەكرێت كە نابێت چاویلكەی خۆرگیران بەكاربهێنرێت بۆ بینینی ڕاستەوخۆی خۆرگیران.
بۆیە پێشنیار دەكرێ كە نابێت هیچ جۆرە سەیركردنی ڕاستەوخۆی خۆرگیران بكرێت بە تایبەت رێگە نەدرێ بە مندالان بە راستەوخۆیی سەیری خۆرگیران بكەن .
خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا روودەدات..
پێوانە فەلەكییەكان ئاماژە بەروودانی (خۆرگیران) ێكی نیمچەیی دەكەن لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆ سێشەممە 2022.10.25 دەبێت .
خۆرگیرانەكە لەكاتژمێر 12:59 ی دوای نێوەڕۆ بەكاتی (هەولێر) دەستپێدەكات و لەو كاتە مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆرو دیاردەكە دەستپێدەكات و لەكاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێ، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوەو لەكاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت. 
ئەو ناوچانەی كە ئەو دیاردەیە دەبینن بریتین لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپاو باكوورو رۆژهەڵاتی ئەفریقیاو رۆژئاوای ئاسیا، بەڵام لە دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقیاو رۆژهەڵاتی ئاسیاو ئەمریكای باكوورو باشوورو ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.
لە رووی فەلەكییەوە، كاتێك دیاردەی خۆرگیران روودەدات كە مانگ دەكەوێتە نێوان خۆرو زەوی، بەمەرجێ لەسەر یەك راستە هێڵ بن، ئەوكاتە سێبەری مانگ، كە قەبارەكەی بچووكە، دەكەوێتە سەرچەند ناوچەیەكی سنوورداری وڵاتان و ناوچەكانی تری هەسارەی زەوی و تەنها دانیشتوانی ئەوشوێنانەی كە خۆر تیایدا دەگیرێت، واتە، سێبەری مانگ بەسەریاندا تێدەپەڕێ ئەودیاردەیە دەبینن.
راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن 
ب.گ. كەشناسی وبومەلەرززانی هەرێم 
بەشی پێشبینی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.