Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 09:54

هەولێر... نەخۆشخانەیه‌كی تایبەت بە کۆڕۆنا و نەخۆشییە گوازراوەکان کرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.10.24، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر،و کونسڵى گشتیى ئەڵمانیا لە هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و قائیمقامى ناوەند و بەڕیوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەولێر و بەڕیوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و نوێنەرانى ڕێکخراوى UNDP و ژمارەیەکى تر لە پزیشک و کارمەندان، لەرێورەسمێکدا نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا و نەخۆشیە گوازراوەکانى هەولێریان لە بەحرکە کردەوە.
لەرێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا باسى لە ڕۆڵى گرنگى خوالێخۆشبوو د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووى هەولێرى کرد لە بونیاتنان و دروستکردنى ئەم نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەرکردنى تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری هەولێر و ڕایگەیاند: "براى جوانەمەرگمان خوالێخۆشبوو د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووى هەولێر ڕۆڵێکى گرنگ و کاریگەرى هەبوو لە دروستکردن و بونیاتنانى ئەم نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەرکردنى تووشبووانی کۆرۆنا و لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێکى خۆى خستبووە گەڕ، کە بەداخەوە لەدەرەنجامدا هەر بەم نەخۆشیى و پەتایە ڕوحى شادى سپارد".
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ئەوەى بەناوى وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر سوپاسى سەرجەم ئەو خێرخواز و رێکخراو و لایەنە کۆمەک بەخشانەى کرد کە لە دەرەوە و ناوخۆى کوردستان هاوکار و پشتیوانى ئەم پڕۆژەیە بوونە، گوتى: "ئومێد دەکەین لەگەڵ وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان بتوانین هەرچى زووە پێداویستیی و ستافى کار بۆ ئەم نەخۆشخانەیە دابین بکەین، بۆئەوەى لەماوەیەکى نزیکدا وەک خزمەتگوزارییەکى گرنگى کەرتى تەندروستیى گشتیى بکەوێتە خزمەت هاوڵاتییان".
جێگەى باسە، پڕۆژەى نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا و نەخۆشیە گوازراوەکان لەبەحرکە لەسەر ڕووبەرى 15,000مەتر2 و بەگوژمەى (4 ملیار و 400 ملیۆن دینار) لەسەر ئەرکى بەشێک لە ڕێکخراو و کۆمپانیا و خێرخوازانى شارى هەولێر و ڕێکخراوى UNDP دروستکراوە و بەشێکى زۆر لە  پێداویستی پزیشکی و ئامێرە تایبەتیەکانی بۆ دابین کراوە، واچاوەڕوان دەکرێت لەماوەیەکى نزیکدا وەک خزمەتگوزارییەکى گرنگى کەرتى تەندروستیى گشتیى بکەوێتە خزمەت هاوڵاتییان.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.