له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرز به سه‌دوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌دوحه‌وت خاڵ له تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی میواندارو هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه.
له هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی یه‌كتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان، تا له كۆتاییدا، یاریزانانی كلیپێرز به جیاوازی شه‌ش خاڵ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان بۆ تیپه‌كه‌یان له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ردوو یاریزان پۆل جۆرج و جۆن وۆل رۆڵی كاریگه‌ریان له‌م بردنه‌وه‌ی كلیپێرز بینی و هه‌ریه‌كه‌و پازده خاڵیان له یاریه‌كه تۆماركرد، كاوه‌ی لیۆناردی هاوكارهكهشیان چوارده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه یاریزان لۆنی وۆكێر بیست و شه‌ش خاڵی بۆ لێكه‌رز تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی له یه‌كه‌م یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دۆڕا .
هه‌ر له خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی میلواكی باكس سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به نه‌وه‌د خاڵ به‌رامبه‌ر به هه‌شتاوهه‌شت خاڵ له تیپی فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرزی میوانداری برده‌وه.
له‌م یاریه‌ش یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه به تایبه‌تی له ماوه‌ی چواره‌م، تا له ئه‌نجامدا، میلواكی به جیاوازی ته‌نها دوو خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا، یانیس ئه‌نتیتۆ كۆنمپۆی یۆنانی و ئه‌ستێره‌ی میلواكی ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بینی و بیستویه‌ك خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، برۆك لۆپێزی هاوكاره‌كه‌شی حه‌ڤده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی میوان به‌ده‌ستهێنا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان جیمس هاردین شازده خاڵی بۆ فیلادێلفیا تۆماركرد، به‌ڵام نه‌یتوانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن بۆ تیپه‌كه‌ی له وه‌رزی نوێی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا مسۆگه‌ربكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.