Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 11:54

پێیەكان پێویستیان بە چاودێری بەردەوام هەیە

کوردستان TV
100%

پێیەكان پێویستیان بە چاودێری و شێداری بەردەوام هەیە، بۆ ئەوەی وشك نەبنەوە، هەروەها ڕێگری بكات لە دەركەوتنی پیسی و پێستی مردوو.لەنێو شێوازەكانی چاودێریكردنی پێدا، تەڕكردنیان لە ناو ئاو و خوێدا چەندین سوودی تەندروستی و جوانكاری دەبەخشێت.وەك چۆن ئەم شێوازەی چاودێریكردنی پێیەكان بووەتە پەسەندكراو لەلایەن زۆرێك لە بوارەكانی تەندروستی، لە كاتێكدا دەتوانرێت لە ماڵەوە بە تایبەتی بەكاربهێنرێت.
هاندانی سووڕی خوێن و كەمكردنەوەی هەوكردن ..
تەڕكردنی پێیەكان لە ئاو و خوێدا یارمەتی كەمكردنەوەی ئازارەكان دەدات كە بەهۆی بەستنی پێڵاوەوە بەدرێژایی ڕۆژ دروست دەبێت، دوای ئەوەی پێست مەگنیسیۆم هەڵدەمژێت، ئەمەش ماسوولكە و دەمارەكانی پێیەكان ئارام دەكاتەوەهەروەها.لە هەوكردنەكان ڕزگار دەكات لەوانە قارچكی نینۆك و برینە بچووكەكان بەهۆی بەرەوپێشبردنی ڕۆیشتنی خوێن لە پێستدا، ئەمەش ئەگەری چاكبوونەوە زیاد دەكات.
بەردەوام دانانی پێیەكان لەناو ئاو و خوێدا بەشدارە لە باشتركردن و چالاككردنی سووڕی خوێن، یارمەتی ئارامبوونەوە دەدات و فشاری دەروونی كەم دەكاتەوە، هەروەها هەستێكی ئاسوودەیی دەبەخشێت بۆ ئەوەی بتوانیت لە شەودا بەبێ تێكچوون بخەویت.
لەش لە كارەبای زیادە ڕزگار دەكات ..
تەڕكردنی پێیەكان لە ئاو و خوێدا جەستە لە كارەبای زیادە ڕزگار دەكات، بە تەڕكردنی پێیەكان هەندێك جار لەناو تێكەڵەیەكی ئاوی سارد و خوێدا، هەندێكجاریش لەناو تێكەڵە گەرمەكەدا، و بەردەوامبوون لەسەر هەمان پرۆسەكە بۆ چەند خوولەكێك بۆ ئەوەی بگەیتە ئەنجامە دڵخوازەكە .
دانانی پێیەكان لەناو ئاوی خوێدا یارمەتی نەهێشتنی ئاوسان و وەرینی خوێنبەرەكان دەدات، هەروەها ئازاری جومگەكان كەمدەكاتەوە.

بۆنی ناخۆش و پێستی مردووی سەر پێ ناهێڵێت ..
ئاو و خوێ بۆنە ناخۆشەكانی پێ ناهێلێت، هەروەها یارمەتی شێداركردنی پێستی پێ دەدات، بە ئاسانی پرۆسەی لابردنی پێستی مردوو و ئەو پیسیانەی كە لە چینی دەرەوەی پێستدا كۆبوونەتەوە، بە ئەنجامدانی مەساجێك لە خوێی درشت و تەڕكردنی پێیەكان لە ئاوی خوێدا.
پێش خەوتن پێیەكان لەناو ئاو و خوێدا دابنێ.تەڕكردنی پێیەكان لە ئاوی خوێدا ڕۆژانە بە تایبەت شەوان پێش خەوتن، ئیسراحەت و پشوودان دەدات، هەروەها لەش دەتوانێت سوود لەو كانزایانە وەربگرێت كە لەم ئاوە خوێیەدا بەدەستی هێناوە.تەڕكردنی پێیەكان لە ئاوی خوێدا، چ گەرم بێت یان سارد، بە زیان بۆ تەندروستی نازانرێت. چونكە ناوەڕۆكەكەی سرووشتییە.
ئاسانترین رێگا بۆ ئەنجامدانی دەتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت، ئەویش ئەوەیە كە بڕێكی گونجاو لە خوێ بخرێتە ناو ئاوەكەوە و پێیەكان بۆ ماوەی 10 بۆ 20 خوولەك تێیدا بخرێتە ناو ئاوەكەوە، یان دەتوانرێت بەجێبهێڵرێت تا ئاوەكە سارد دەبێتەوە، پاشان پێیەكان وشك دەكرێتەوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.