Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:30

چواره‌مین كتێبی نووسه‌ر "به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و میدیاكار  به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین چواره‌مین كتێبی خۆی ،به‌ ناوی "دیموكراسی له‌ وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه‌ دا" بڵاوكرده‌وه‌.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر" به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین" به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كتێبی"دیموكراسی له‌ وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه‌دا"  22 نووسه‌ر به‌شداریان تیا كردووه‌ ، له‌ساڵی 2009 سه‌رقاڵی ئه‌م كتێبه‌م  ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ باس له‌ دیموكراسی و مه‌هام دیموكراسی ده‌كات له‌وڵاتێك كه‌ته‌وافقی ڕۆڵ ده‌گێڕێت،ئایه‌ دیموكراسی ده‌وری چییه‌؟ئێراق به‌نموونه‌".
كتێبه‌كه‌ له‌ 230 لاپه‌ڕه‌ قه‌باره‌ی مامناوه‌ند پێك هاتوو، ژماری سپاردنی (930) له‌ وه‌رزاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگیراوه‌ ،ئه‌مه‌ چواره‌مین كتێبی نووسه‌ره‌، كتێبی ترییش ئاماده‌ یه‌ بۆ چاپكردن.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.