Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:44

ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی خیخۆنی ئیسپانی

کوردستان TV
100%


له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی خیخۆنی ئیسپانی له‌ ئاستی پیاوان، ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ تۆمی پاولی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ بوو، له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، ڕوبلێڤ ڕووبه‌ڕووی دۆمینیك تیمی نه‌مسایی و پۆلێنكراوی سه‌دوشه‌ستوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فرانسیسكۆ سێروندۆلۆی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی بیست و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش سێ بوو.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.