Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 08:52

تیروپشكی خولی نایابی عێراق ئه‌نجام درا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق تیروپشكی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی بۆ وه‌رزی 2022-2023 ئه‌نجام دا.

له‌ تیروپشكه‌كه‌دا یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ به‌مشێوه‌ یاری ده‌كه‌ن: دهۆك له‌نێو یاریگه‌ی خۆی مێوانداری یانه‌ی شوڕته‌ ده‌كات، یانه‌ی زاخۆش ده‌بێته‌ مێوانی یانه‌ی كه‌رخ، یانه‌ی نه‌ورۆزیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌وتی به‌سڕا ده‌بێته‌وه‌، له‌ دوا یاریشدا یانه‌ی هه‌ولێر دوور له‌ جه‌ماوه‌ر و یاریگه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا یاری ده‌كات.

یه‌كێتییه‌كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق له‌ رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 9/10/2022 ده‌ست پێ ده‌كات.

وێنه‌.. خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق:-

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.