Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 17:10

خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان.. سۆلافی نوێ له‌ ئه‌كادی برده‌وه‌ و سبه‌ش ئاسۆ و هێرش یاری ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی یەکێتیی ناوەندی باسکەی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم یەکەم یاری لەنێوان سۆلافی نوێ و ئەکاد ـ عەنکاوە لە گەڕی یەکەمی خولی تۆپی باسکەی نایابی کوردستان به‌ڕێوه ‌چوو.

له‌ یارییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ د. ئاڵان قادر ئەمینداری گشتیی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لە یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان ئاماده‌بوون.

یارییەکە بە سەرکەوتنی سۆلافی نوێ بە ئەنجامی 63 خاڵ بەرامبەر 39 خاڵ تەواو بوو.

هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی یەکەمدا، سبەی هەینی 7ی 10ی 2022، کاتژمێر 3ی ئێوارە لە هۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد ـ عەنکاوە، یانەی ئاسۆ رووبەرووی یانەی هێرش دەبێتەوه.

یارییه‌كانی خولی باسکەی نایابی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشه‌م‌ 6ى 10ى 2022 له ‌شاری هه‌ولێر بە یاریی نێوان سۆلافی نوێ و ئەکاد ـ عەنکاوە دەستی پێ کرد و تا ڕۆژی 18ى 11ى 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.

لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌ شێوازی خول به‌ یه‌ك قۆناغ به‌رێوه ‌ده‌چێت، 21 یاری له ‌خوله‌كه‌دا له ‌ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌م‌ و هه‌ینی و شه‌مووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، خوله‌كه‌ش له‌ ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا دێته‌ ئه‌نجامدان، له‌ هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ ده‌چێت و یانه‌یه‌كیش چاوه‌ڕوان ده‌كات.

یانه‌ به‌شداره‌كانیش بریتین له‌:

قه‌ڵا، هێرش، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ و سۆلافی نوێ.

بەرێوەچوونی کار و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بە چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.