Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 10:33

ناڕەزایەتییەكان تەشەنە دەكات و خۆپیشاندەران ئاگر لە وێنەی عەلی خامنەیی بەردەدەن

کوردستان TV
100%

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی شەوانە لە تاران، ئەسفەهان، بەلوچستان، پارێزگای فارس و دوورگەی كیش، تەشەنە دەكات.
خۆپیشاندانەكان لە ئێران دەچنە چوارەمین هەفتەی خۆیانەوە. خۆپیشاندانی شەوانە لە ژمارەیەك لە شارەكانی ئێران بەتایبەتی لە تاران، شیراز و دوورگەی كیش بەڕێوەچوو.
هاوكات خۆپیشاندەران لە ئەهواز ئاگریان لە ریكلامەكان بەردا كە وێنەی عەلی خامنەیی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان لەسەر بوو.
هەروەها لە شەقامەكانی كیش كە شوێنی گەشتیاریی ئێرانە، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی سەریهەڵدا.
خۆپیشاندەران شەوی چوارشەممە لە سەربان و باڵكۆن و لە پەنجەرەكانەوە لە هێڵە جۆربەجۆرەكانی تاران دروشمی "مەرگ بۆ دیكتاتۆر"یان بەرزكردەوە.
جگە لەوەش ڕێگای سەرەكی شاری قەرات سەرباز لە بەلوچستان بە نوێكردنەوەی خۆپیشاندانی شەوانە داخرا.
هەروەها لە شاری سنە ناوەندی كوردستانی ئێران، خۆپیشاندەران وەك ئامادەكارییەك بۆ خۆپیشاندانی شەوانە ئاگریان لە شەقامەكان بەردا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.