Erbil 17°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 11:58

یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان تاتوێی خول و چاڵاكییه‌كانی داهاتووی ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5 ى 10 ى 2022، له‌باره‌گای لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامان، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی ئێستای یاری جۆدۆ له‌هه‌رێمی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌رێوه‌چوونى خوله‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان بۆ یانه‌كانی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌وه‌شكرا كه‌خولی ناوبژیوانی و راهێنه‌ری بۆ وه‌رزشوانانی یاری جۆدۆ بكرێته‌وه‌. 
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ پاڵپشتیكاره‌ بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی له‌دابینكردنی بوودجه‌ی پێویست به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
5 ى 10 ى 2022
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.