Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:29

سەگێك دایكایەتی بۆ بێچووە پشیلەیەك دەكات

کوردستان TV
100%

حەمدی ئایدن ، وەستای بیناسازیی، كە لە شارۆچكەی كایناشڵی سەربە پارێزگای دوزجە باكووری خۆرئاوای توركیا دەژی و كاتێك كە توولە بووە سەگێكی گرتووەتە خۆی، لە ئێستادا زاوە و لەگەڵ بێچووەكانی خۆیدا، بەچكە پشیلەیەكیش بەخێودەكات.
حەمدی ئایدن كە خێزاندارە و باوكی سێ منداڵە، دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو توولە سەگەی گرتەخۆ كە كوڕەكەی دۆزیبوویەوە.
ئایدن سەگەكەی ناونا "هەرا" و مانگێك لەمەوپێش سەگەكە نۆ بێچووی بوو، "هەرا" لە ئێستادا جگە لە بێچووەكانی خۆی، دایكایەتی بۆ بەچكە پشیلەیەكیش دەكات كە دایكی لەگەڵ دوو بەچكەی دیكەدا لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە.
حەمدی ئایدن كە كۆی گشتیی خاوەنی 12 بێچووە ئاژەڵە، رۆژێك تووشی سەرسووڕمان بووە كاتێك بینیویەتی یەكێك لە بەچكە پشیلەكان شیری "هەرا" دەخوات.
"هەرا" جگە لە بێچووەكانی خۆی دایكایەتی بۆ بەچكە پشیلەیەكیش دەكات و رۆژانە یەك جار شیری دەداتێ و بەخێوی دەكات.
حەمدی ئایدن لە لێدوانێكدا، ئاماژەی بەوە كرد، ئاژەڵە بەرەڵاكانی زۆر خۆش دەوێت و گرنگی پێدانیان لای ئەم بووەتە خولیایەك.
ئایدن تیشكی خستەسەر ئەوەی دەست نانێت بەڕووی ئەو ئاژەڵانەی لە كۆڵانەوە رووی تێدەكەن و رایگەیاند: "هەرا-مان گەورە كرد، بێچووی بوو. پشیلە روویان تێكردین لە كۆڵانەوە. دایكایەتی بۆ یەكێك لە پشیلەكان كرد و بەخێوی كرد. شیری دایە. سێ چوار پشیلەی دیكە دێن بەڵام ناهێڵێت ئەوان لێی نزیك ببنەوە. بەڵام یەكێكیان وەك بێچووی خۆی دایكایەتی بۆ كرد. كەی برسی بێت شیری دەداتێ".


شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.