یاریزانی ئیسپانی پێدرۆ مارتینێز گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تۆكیۆی ژاپۆن لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان، لە دەستپێكی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیەكەدا، پێدرۆ مارتینێزی پۆلێنكراوی شەستوهەشتەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە ئەلێكسی پۆپیرینی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی نەوەدوسێیەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكان حەوت پێنج، شەش چوار بوو.
لە یاریەكی دیكەی قۆناغی یەكەمی هەمان پاڵەوانێتی، براندۆن ناكاشیمای ئەمەریكی و پۆلێنكراوی چلوحەوتەمی ڕیزبەندی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر شینتارۆ مۆشیزوكی ژاپۆنی و پۆلێنكراوی چوارسەد و یەكەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گەیاندە قۆناغی دووەم، ئەنجامی كۆمەڵەكانی ئەم یاریەش شەش سێ، شەش دوو بوو .
هه‌ر له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له وڵاتی كازاخستان و له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئاستانا له ئاستی پیاوان، ئه‌دریان مانارینۆی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی په‌نجاویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسری و پۆلێنكراوی سه‌دو نه‌وه‌دو یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی دووه‌م.
سه‌ره‌تا ڤاڤرینكا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به شه‌ش یه‌ك به سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان مانارینۆ دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش سێ برده‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كه به‌ده‌ستهێنا، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ڕۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتی ئیسپانی و پۆلێنكراوی بیستویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی دووه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، حه‌وت شه‌ش بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.