Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:11

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6% نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌سه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی نه‌وتی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 5.5% به‌رزبووه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 4.5 دۆلاری هاته‌ سه‌ر و نزیك بووه‌وه‌ له‌ 90 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی 6% و نزیكه‌ی 5 دۆلاری هاته‌ سه‌ر و ئێستا به‌ 84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی نه‌وت له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوودا بڕیاری ئه‌وه‌ بدات كه‌ به‌رهه‌مهێنان به‌ ڕێژه‌ی 1.5 ملیۆن به‌رمیل له‌ هه‌ر ڕۆژێكدا كه‌م بكاته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.