Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:06

بەردی بناغەی پرۆژەى دروستكردنى شەقامەکانى گەڕەکى (2000)ى ناحییەى دارەتوو دانرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم لەژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی پرۆژەى دروستکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى و ڕاخستنى بەردى شکاو لە گەڕەکى (2000)ى ناحییەى دارەتوو بەگوژمەى (1 ملیار و 6 ملیۆن و 719 هەزار و 450 دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2021-2022 دانرا، کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش(180) ڕۆژە.

لەبارەى پڕۆژەکە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: لە گەڕەکى 2000ى ناحییەى دارەتوو بە بەردەوامى داوا و داخوازى هاووڵاتییانى ئەو بووە کە بەشێک لەو شەقامە ناوخۆییانەى ماون قیرتاو بکرێت، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیەمان دانا كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەکانى ناحییەکە و گرفتی زۆرى هاووڵاتییان لەو گەڕەکە چارەسەر دەكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا بە قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە و بە هەزاران ماڵ لێی سوودمەند دەبن، ئومێدیش دەکەین پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا و زووتر تەواو بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.