Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 13:09

سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێگەیشت

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لیز ترەس پێگەیشت.

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەریتانیا کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵ و دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵبووم کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لەندەن پێشوازیمان لە بەڕێزتان کرد و هیوادارم سەردانەکە بەرهەمدار بووبێت."

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، باس لە  پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو دەکات و دەڵێت، "خۆشحاڵم کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوولامان، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە."

ليز ترەس هەروەها لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە "ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە و پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک بە شێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو و بەردەوام دەبین لەوەی لە نزیکەوە، بەیەکەوە بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر."

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتایی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: ئومێدەوارم بەیەکەوە کاربکەین لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.