Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:03

سکرتێری گشتیی ناتۆ لەسەر ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیاوە هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی ناتۆ لەسەر ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیا هاتە دەنگ و جەخت دەکاتەوە کە کە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بە تەواوی سروشتی شەڕەکە دەگۆڕێت.

یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی (ئێن بی سی) ڕایگەیاند: بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، کارێکی مەترسیدار و بێباکانەیە، ئێمە بە سەرۆک ڤیلادیمێر پوتینمان ڕاگەیاندووە کە هەر بەکارهێنانێکی چەکی ئەتۆمی لێکەوتەی بۆ ڕووسیا دەبێت و بێگومان سروشتی ململانێی ئۆکرانیا دەگۆڕێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پووتین چەندینجار ئاماژەی بەوە داوە کە وڵاتەکەی لەمجۆرە چەکانەی هەیە، بەڵام هیچ پلانێکی بۆ بەکارهێنانی نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.