Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 22:25

تۆمارە نیشتمانییەکانی ئەمەریکا: ئیدارەی ترەمپ سەرجەم تۆمارەکانی سەرۆکایەتیی رادەست نەکردووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئیدارەی ئەرشیف و تۆمارە نیشتمانییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەرجەم تۆمارەکانی سەرۆکایەتیی ڕادەست نەکردووەتەوە، لەبەرامبەر ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

لە 13ـی ئەیلوولدا، لیژنەیەکی کۆنگرێس داوای پێداچوونەوەی بەپەلەی لە ئیدارەی ئەرشیف و تۆمارە نیشتمانییەکان کرد، دوای ئەوەی کارمەندانی ئیدارەکە دانیان بەوەدا نا کە نازانن ئایا هەموو تۆمارەکانی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سپی ترەمپەوە ڕادەست کراونەتەوە یان نا.

لە نامەیەکدا بۆ لیژنەی چاودێری و چاکسازی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، دێبرا وۆڵ، سەرۆکی ئەرشیفەکان بە وەکالەت، گوتی: ئیدارەکەی دەزانێت کە هەندێک لە کارمەندانی کۆشکی سپی کاری فەرمییان لەسەر ئەکاونتی ئیمەیڵی کەسی کردووە کە کۆپی نەکراوە یان نەنێردراوە بۆ ئەکاونتە فەرمییەکانیان، کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسای تۆمارەکانە.

وۆڵ لە نامەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئیدارەی ئەرشیف و تۆمارە نیشتمانییەکان توانیویەتی ئەو تۆمارانە لە ژمارەیەک بەرپرسی پێشوو وەربگرێت، هەروەها بەردەوام دەبێت لە گەڕاندنەوەی جۆرە هاوشێوەکانی تۆماری سەرۆکایەتی لە بەرپرسانی پێشوو.

باسی لەوەش کردووە کە بەشی ئەرشیف و بەڵگەنامەکان کە ئەرکی پاراستنی تۆمارەکانی حکوومەتە، ڕاوێژ بە وەزارەتی داد دەکات سەبارەت بەوەی کە ئایا پێویستە دەست بە ڕێوشوێنی پێویست بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو تۆمارانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەنجام دران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.