Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:48

مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 09:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک بگاتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێ بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و وه‌ک چاوه‌ڕوان دەکرێت کە دۆخی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و تۆپبارانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، تەوەری کۆبوونەوەکانیان بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.