Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:07

درۆنێک ماڵی عەبدوڵا کوێخا موبارەک و برایەکەی دەکاتە ئامانج

کوردستان TV
100%

درۆنێک ئەمشەو یەکشەممە 02ـی 10ـی 2022 ماڵی عەبدوڵا کوێخا موبارەک و براکەی کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی ئیبراهیم حاجی ڕەفعەت، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە دەڤەرەکە، ئەمشەو درۆنێک بەسەر ماڵی عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە گوندەکەی خۆیان سوڕاوەتەوە   و لەلایەن پێشمەرگەکانییەوە بە بیکەیسی و دۆشکە تەقە لە درۆنەکە کراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دواتر درۆنەکە چووە بۆ بەرزاییەکانی بانی مەقان، کە ماڵی مەحموود کوێخا موبارەک، فەرماندەی فەوجی 35ـی یەکەی هەشتای لێیە، هەر لەو شوێنەش لەلایەن پێشمەرگەکانەوە تەقە لە درۆنەکە کراوە.

پەیامنێرمان باسی لەوەش کرد کە لە کاتی تەقەکردن لە درۆنەکە، هاوەنێکی خستووەتەخوارەوە. سەبارەت بە زەرەرو زیانەکانیش، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، درۆنێک مووشەکی ئاراستەی ماڵی عەبدوڵا کوێخا موبارەک کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.