Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 08:14

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، سێ تۆمەتباریان بەناوەکانی (م. ھ. ج) و (ط. م. س) و (ئ. ئ. ھ) دەستگر کرد کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕادەستی دادگا کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.