Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:39

پۆلیس ده‌ستگیری كردن.. به‌ جلی سه‌ربازییه‌وه‌ سه‌رانه‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد،‌ حه‌وت تۆمه‌تباریان له‌ شاره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ جلی سه‌ربازییه‌وه‌ سه‌رانه‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە چەند تۆمەتبارێک بە جلی سەربازییەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر گۆڕەپانێکی سووتەمەنی و هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتن و داوای سەرانە دەکەن.

ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی چوارچرا ڕاسپێردرا کە بە دواداچوونی ورد و بە پەلە بکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست، توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان حەوت کەسە دەستگیر بکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک فیشەک و شانەی کلاشینکۆف.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئێستادا تۆمەتباران (ص. ی .ز لەدایکبووی 1987)، (ا. س .م. لەدایکبووی 1999) ،( خ. ک. م. لەدایکبووی 1993)، ( ا. ا. ا. لەدایکبووی 2001) ، ( ز. ڕ. ص. لەدایکبووی 1973)، ( ب. م. خ. لەدایکبووی 1999)، ( ن. ف. ا. لەدایکبووی 1974) و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ تۆمەتباران وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان خۆیان ناساندبوو، بەڵام کارمەندی هیچ کام لە هێزە ئەمینییەکان نه‌بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.