Erbil 17°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 12:17

بۆ كۆخەی منداڵان چ جۆرە شڕووبێك باشە ؟.. پزیشكێكی پسپۆر وەڵام دەداتەوە

کوردستان TV
100%

د. سۆران سابیر عوسمان ،پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان لەسەر ئەم بابەتە لە نووسینێك دا دەڵێت "كۆخە كۆمەڵێك هۆكاری هەیەو نیشانەیە بۆ كۆمەڵێك نەخۆشی، بۆیە بۆ هەر جۆرێكی كۆخەو بۆ هەر هۆكارێك چارەسەری جیاوازی هەیە ".
هەروەها د. سۆران دەڵێت " كۆخە لەوانەی هۆكارەكەی هەوكردن بێت یان هەندێ جار هەستیاری بێت وە جاری وا هەیە گەڕانەوەی ترشی گەددە دەبێتە هۆی دروست بوونی كۆخە و دەیان هۆكاری تر كە لە هەر یەكێكیان چارەسەری تایبەتی هەیە ".
لە كۆتاییدا دەڵێت" گرنگە سەرەتا گفتوگۆ بكرێت لەبارەی كۆخەكەو ئەو نیشانانەی لەگەڵیەتی دواتر پشكنینی منداڵەكەو دەستنیشانكردنی حاڵەتەكەی ئینجا چارەسەر كردنی.
ئا- كامران
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.