Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 01:12

عێراق لە مانگی رابردوودا بە بەهای هەشت ملیار و 773 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

بەراورد بە مانگی ئابی رابردوودا، كەمی كردووە.
کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پشت بەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داهاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئەیلوولی رابردوو، بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیكڕای نەوتی هەناردەكراو لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، 98 ملیۆن و 765 هەزار و 153 بەرمیل بووە كە كۆی گشتیی داهاتەكەی گەیشتووەتە، هەشت ملیار و 773 ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش كردووە كە لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 96 ملیۆن و 445 هەزار و 421 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كەركووك لەڕێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 169 هەزار و 180 بەرمیل.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، رۆژانە تێكڕا سێ ملیۆن و 292 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، یەك بەرمیل نەوت تێكڕا بە 88 دۆلار و 83 سەنت فرۆشراوە.
ئاماری هەناردە و داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە مانگی ئابی رابردوودا، كەمی كردووە.

پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو كە لە مانگی ئابی رابردوودا، 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە كە كۆی گشتیی داهاتەكەشی، گەیشتووەتە نۆ ملیار و 688 ملیۆن و 903 دۆلار.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.