Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:13

قادیرۆڤ داوا لە ڕووسیا دەکات کە چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بەکاربهێنن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی چیچان ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 پەیامێکی ئاراستەی ڕووسیا کرد و داوای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات لە ئۆکراینا.

ڕەمەزان قادیرۆڤ، سەرۆکی چیچان ڕایگەیاند: داوا لە مۆسکۆ دەکەم چەکی ئەتۆمی کە هێزەکەی کەم کرابێتەوە لە ئۆکراینا بەکار بهێنێت.

سەرۆکی چیچان دوای لەدەستدانی شارۆچکەی لیمان ڕەخنەی تووند لە سەرکردەکانی ڕووسیا دەگرێت و باس لەوە دەکات کە "بەڕای شەخسی من پێویستە ڕووسیا ڕێوشوێنی توندتر دژی ئۆکراینا بگرێتەبەر."

قادیرۆڤ باس لەو ڕێوشوێنانەش دەکات و ئاماژەی بەوە داوە کە پێویستە دۆخی نائاسایی لەسەر سنوورەکان ڕابگەیەنرێت و تەنانەت چەکی ئەتۆمیش کە هێزەکەی کەم کرابێتەوە بەکاربهێنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.