Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 16:35

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بۆردوومانەکانی ئێران قەبووڵکراو نین

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەبارەی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بۆردوومانەکانی ئێران قەبووڵکراو نین.

مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش خرایەڕوو.

لەمبارەیەوە نووسینگەی کازمی لە ڕاگەیەنراوێک ڕایگەیاند: جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە خۆپێشاندان و خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان کرایەوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە کە "ئامادەبووان جەختیان کردەوە، بۆردوومانەکانی ئێران کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە قەبووڵ کراو نین. جەختیش لەسەر ڕەتکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەکارهێنانی عێراق وەک گۆڕەپانێکی یەکلاکردنەوەی ململانێیەکان."

هاوکات ئامادەبووان پێشنیاریان کرد کە "حکوومەت و لایەنە بەرپرسیارەکان بەردەوام بن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ وەستاندنی ئەم کردەوانە و چارەسەرکردنی هەموو ئەو شتانەی کە پێچەوانەی بنەمای دراوسێیەتی باشن و عێراق باوەڕی پێیەتی لە مامەڵەکردن و پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی."

ئاماژەی بەوەش دراوە کە "پێویستە ئاستەنگە ئەمنییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەت و هاوکاری هاوبەشی ئەمنییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.