Erbil 18°C سێشەممە 29 تشرینی دووەم 17:57

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ـی 10ـی 2022  مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی‌ حکوومەت هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکەکەیدا بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و چارەسەکردنی بنەڕەتی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.